AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٦ ١٢:٤٥

کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا باش دەبێ

کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا باش دەبێ

کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر رایگەیاند: لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەدەن.

فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کوردستان24 ڕایگەیاند: لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان باش هەیە و بەنیازین پەرە بە پەیوەندییەکان بدەین و پلانی جۆراوجۆر لەو بارەوە لەبەرچاو دەگرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای مانگی ڕەمەزان کار لەسەر فایلی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن و پەرەی پێدەدەن.

هەروە ها ڕایگەیاند: ان شاءالله ئاکامی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا باش دەبێت.

News ID 58680

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha